ڕوون‌کردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی سه‌فه‌ری بن عه‌له‌وی بۆ تاران

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به‌ سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌مان بۆ ئێران ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: سه‌فه‌ری یووسف بن عه‌له‌وی بۆ تاران به‌پێی زه‌مه‌نبه‌ندی پێشوو و له‌پێناو گه‌شه‌ و قووڵتر کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی ئاماژه‌ به‌ پێوه‌ندیی سازێنه‌ری تاران و مه‌سقه‌ت ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا دوو وڵات له‌سه‌ر هه‌ندێک پرسی جۆراوجۆر باس و ڕاگۆڕینه‌وه‌یان کردوووه‌ و هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوانیان چڕ کردۆته‌وه‌.

وته‌بێژی ده‌زگای دیپلۆماسی ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی ئیجابیی عه‌مان له‌ ئاشتی و سه‌قامگرتووییی ناوچه‌که‌ کرد و وتیشی: سه‌فه‌ری ئه‌وان بۆ تاران له‌سه‌ر ته‌وه‌ری پرسه‌ ئابوورییه‌ دوو لایه‌نه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت به‌ شێوه‌یێک که‌ له‌و سه‌فه‌ره‌دا جگه‌ له‌ دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و په‌رله‌مانیی ئێران له‌گه‌ڵ مودیرعامی بانکی مه‌رکه‌زی و به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی بونگا و شه‌ریکه‌کانی که‌رتی حکوومی و تایبه‌تیش دیدار و گفتوگۆ ده‌کات.

ناوبراو هه‌ر جۆره‌ بۆچوون له‌باره‌ی پێوه‌ندیی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ عه‌مان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌رچی عه‌مان وڵاتێکه‌ که‌ پێوه‌ندیێکی زۆر باشی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌یه‌ به‌ڵام سه‌فه‌ری یووسف بن عه‌له‌وی بۆ تاران هیچ پێوه‌ندیییێکی به‌ سه‌فه‌ری ماتیز بۆ ئه‌و وڵاته‌ نییه‌.

قاسمی له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ هه‌ندێک له‌ میدیاکان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ پێوه‌ندیی به‌ به‌رجام و گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مریکاوه‌ هه‌یه‌، ڕای‌گه‌یاند: هیچ پێوه‌ندییێک له‌ نێوان ئه‌و پرسانه‌دا نییه‌ و ئه‌و ئیدعایانه‌ ته‌نها بۆچوونی میدیاکانه‌ و هه‌ر جۆره‌ پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و پرسانه‌ ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه‌.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئێران و عه‌مان له‌ زۆربه‌ی بواره‌کاندا پێکه‌وه‌ هاوکاری ده‌که‌ن و دوو لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ده‌فرایه‌تییه‌کانی نێوان دوو وڵات بۆ قووڵتر بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری هاوکارییه‌ ئابوورییه‌ بانکی و دارایییه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن.

شایانی باسه؛‌ بڕیاره‌ یووسف بن عه‌له‌وی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ 27ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌ ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌ ناوچه‌یییه‌کانی بۆ باشووری که‌نداوی فارس سه‌ردانی مه‌سقه‌تی کردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12640

Your Comment

You are replying to: .
captcha