به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق له‌بان به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: هێشتاکه فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی عێراقی بۆ پێداچوونه‌وه له ڕووی یاسایییه‌وه -که سه‌رۆک کۆماری عێراق ئیدعا ده‌کات تیادا کێشه‌ی یاسایی هه‌یه- ڕاده‌ستی کۆمیسیۆنی یاسایی‌ی په‌رله‌مان نه‌کردوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کۆمیسیۆنی یاسایی‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووره‌په‌رێزی له پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه ناکات که له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌وه بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه چوونکه فوئاد مه‌عسووم ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی پاش بینینی دژبه‌یه‌کی له پشکی بودجه‌ی پێشوو و ئێستای هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕاندۆته‌وه.
ناوبراو وتیشی: سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناچاره پێداچوونه‌وه له پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گه‌ڕێندراو له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسووم بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment