به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د كه‌ربولی، سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده داعش وه‌ک هێزی چه‌كداری كۆتایی هاتوووه به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گرووپه له عێراق كۆتایی نه‌هاتوووه و تا ئێستاش بوونیان ماوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه كرد داعش له ڕێگه‌ی شانه نوستوووه‌كانییه‌وه كه په‌لاماری هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ن بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.
ناوبراو ته‌ئكیدیشی كردوووه سه‌رباری بوونی شانه نوستوووه‌كانی داعش له عێراقدا چه‌ندین هێز و لایه‌نی دیكه‌ش بوونیان هه‌یه، كه به ناوی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كاری تیرۆریستی و ڕفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وتی: بۆیه پێویسته گرنگی زیاتر به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان بدرێت و چالاک بكرێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment