بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵات لە کاردانەوە بە وتەکانی محەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سعوودیە وتی: قسەکانی بن سەلمان ئەوەش ناهێنن وەڵام بدرێنەوە چوونکە کاڵفامێکی خولیایییە و دەمی تەنیا بە درۆ و تاڵی دەکرێتەوە و سیاسەت و ئاوەز لە قسەی زل و بێوادە و بێڕاوێژ دەزانێت.
وتیشی: کۆماری ئیسلامی بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە جیا لە هێز و دەسەڵاتیان ڕێز دادەنێت و هەمیشە بیر لە ناوچەیێکی بەهێز دەکاتەوە نەوەک وڵاتێکی بەهێز و هەربۆیەش داوا لە وڵاتان بۆ گفتوگۆ پشوودرێژیی ئێران و فەرهەنگ و شارستانییەت و ئەزموون و ڕەچاو کردنی بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامی پێوە دیارە.
لە کۆتاییدا قاسمی وتەکانی بن سەلمانی بە جاهلیەتی سەرەتایی شوبهاند و دەریبڕی: ئەو وڵاتە باشتر وایە دەمی لە بەرامبەر گەورەتر لە خۆی ئەویش ئێرانی مەزن و دەسەڵاتدار بپارێزێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment