بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفا عاسم لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان چەندین جار هەوڵیان داوە لە سنوورەکانی عێراق و سووریا قەیران دروست بکەن و بەو شێوەیە لە عێراق بمێننەوە و بڕیاری ئەمریکا بۆ پاشەکشێ کردن بە هێزەکانی حەشدی شەعبی تا مەودای 20 کیلومەتریی هێزە ئەمریکییەکان هەر بەو بۆنەوە بووە.
عاسم جەختی کردەوە واشنتن بۆ مانەوەی هێزەکانی لە خاکی عێراق هەوڵ دەدات، بەڵام ئەمریکا بە هۆی ناڕازی بوونی خەڵکی عێراقەوە ناتوانێت لەم وڵاتە بمێننەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment