ڕێبەری باڵای شۆڕش: لە وڵات هیچ کێشەیێک نییە، کە چارەسەری بۆ پەیدا نەبێت

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختی کردەسەر داهاتووی ڕوونی ئێران و وتی: ئاگامان لە کێشەی ژیانی خەڵک هەیە بەڵام لەو باوڕەداین لە وڵات هیچ کێشەیێک نییە، کە چارەسەری بۆ پەیدا نەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیداری سەرۆک و ئەندامانی مەجلیسی خوبرەگان، یارمەتیی پەروەردگاری بە بەڵێنێکی لێبڕاوانە و دڵنیایی بەخش و گەشەهێنەر زانی بۆ بەرەی حەق.

ڕێبەری شۆڕش زیادی کرد مەرجی وەدی هاتنی ئەم بەڵێنە حەتمییەی ئیلاهی، ئەرک بەجێ هێنانی زانایانی ئایینی، بەرپرسانی نیزام و دام و دەزگا فێرکاری و بانگخوازەکان لە مەڕ گۆش کردنی ئیمانیی کۆمەڵگا و پێبەند بوونی کردەییان بە تەقواو پارێزگاری و خۆبواردن لە کەشخەخوازی و هەروەها هەوڵ و تێکۆشان و بەجێییە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئاماژە دا بە خەباتی سەخت و شەڕی دژواری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و ئاسایشتیی ئێران هەمبەر دوژمنان و وتیشی: هەر لە بنەڕەت دا بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومەتی دینی و ئارمانج و مەبەستەکانی نیزامی ئیسلامی لەوانە تەوحید و تاقانەپەرستی، دادگەریی کۆمەڵایەتی،خەباتی دژی ستەم و پشتیوانی کردن لە ستەملێکراو، دوژمنانی دینی بەرەو شەڕو پەلاماردان ڕاکێشاوە، هەر چۆن بە شایەتیی ئایەتە جۆربەجۆرەکانی قورئان، بەرەی حەق بە درێژایی مێژوو بەردەوام لە بەر شاڵاوی بەرە بەتاڵ و ناحەق دا بووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی، خاڵی جێی سەرنج لە بەرەوڕوو بوونەوەی بەردەوامی هەردوو بەرەی حەق و ناحەقی ئەو بەڵێنەی پەروەردگار زانی لە مەڕ سەرکەوتنی بەرەی حەق و وتیشی: دیارە وەدی هاتنی ئەم بەڵێنە بەندە بە پێبەند بوونی ئەهلی ئیمان بە مەرجگەلێکی وەک نیازپاکی، پشوودرێژی، بەسیرەت، هیممەت و پاوەجێییە کە بە ڕەچاو کردنی ئەم مەرجانە، وەدی هاتنی بەڵێنەکەش حەتمییە کە لە ڕیزی نەریتە دڵنیاو بێ گەڕانەوەی ئیلاهی دێتە ئەژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12609

Your Comment

You are replying to: .
captcha