بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیداری سەرۆک و ئەندامانی مەجلیسی خوبرەگان، یارمەتیی پەروەردگاری بە بەڵێنێکی لێبڕاوانە و دڵنیایی بەخش و گەشەهێنەر زانی بۆ بەرەی حەق.
ڕێبەری شۆڕش زیادی کرد مەرجی وەدی هاتنی ئەم بەڵێنە حەتمییەی ئیلاهی، ئەرک بەجێ هێنانی زانایانی ئایینی، بەرپرسانی نیزام و دام و دەزگا فێرکاری و بانگخوازەکان لە مەڕ گۆش کردنی ئیمانیی کۆمەڵگا و پێبەند بوونی کردەییان بە تەقواو پارێزگاری و خۆبواردن لە کەشخەخوازی و هەروەها هەوڵ و تێکۆشان و بەجێییە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئاماژە دا بە خەباتی سەخت و شەڕی دژواری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و ئاسایشتیی ئێران هەمبەر دوژمنان و وتیشی: هەر لە بنەڕەت دا بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومەتی دینی و ئارمانج و مەبەستەکانی نیزامی ئیسلامی لەوانە تەوحید و تاقانەپەرستی، دادگەریی کۆمەڵایەتی،خەباتی دژی ستەم و پشتیوانی کردن لە ستەملێکراو، دوژمنانی دینی بەرەو شەڕو پەلاماردان ڕاکێشاوە، هەر چۆن بە شایەتیی ئایەتە جۆربەجۆرەکانی قورئان، بەرەی حەق بە درێژایی مێژوو بەردەوام لە بەر شاڵاوی بەرە بەتاڵ و ناحەق دا بووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی، خاڵی جێی سەرنج لە بەرەوڕوو بوونەوەی بەردەوامی هەردوو بەرەی حەق و ناحەقی ئەو بەڵێنەی پەروەردگار زانی لە مەڕ سەرکەوتنی بەرەی حەق و وتیشی: دیارە وەدی هاتنی ئەم بەڵێنە بەندە بە پێبەند بوونی ئەهلی ئیمان بە مەرجگەلێکی وەک نیازپاکی، پشوودرێژی، بەسیرەت، هیممەت و پاوەجێییە کە بە ڕەچاو کردنی ئەم مەرجانە، وەدی هاتنی بەڵێنەکەش حەتمییە کە لە ڕیزی نەریتە دڵنیاو بێ گەڕانەوەی ئیلاهی دێتە ئەژمار.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment