کۆنتڕۆڵی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ کارێکی دروسته‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ کۆنتڕۆڵی ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌ن به‌غدا و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم کارێکی دروسته‌، هیوای خواست که‌ هه‌موو کێشه‌کانی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵڵا له‌ گفتوگۆیێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه‌ که‌ چالاکیی هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌روه‌ها ئیداره‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان له‌ هه‌رێم ده‌بێ به‌ هه‌ماهه‌نگیی دوو لایه‌ن ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو وتیشی: له‌ ڕابردوودا حیزبه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ کۆنتڕۆڵدا بوو، به‌ڵام ئێستا پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کۆنتڕۆڵی له‌ سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا‌ بێت و داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ بڕژێته‌ خه‌زێنه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ.

عه‌بدوڵڵا ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ دیکه‌ی کێشه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێر وه‌کوو پرسی خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان به‌ شێوه‌ی جیدی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12604

Your Comment

You are replying to: .
captcha