تورکیا به‌نیازه‌ باکووری سووریا دابه‌ش بکات/ هێز ناردنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ عه‌فرین نمایش بوو

به‌شی سووریا- ئیلهام ئه‌حمه‌د وتوویه‌تی: هێز ناردنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ عه‌فرین نمایشتی بوو و تورکیا به‌نیازه‌ باکووری سووریا دابه‌ش بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین گرت و وتی: ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت به‌نیازن بچنه‌ ئه‌و شارانه‌وه‌ که‌ سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ داعش پاکی کردۆته‌وه‌. بۆیه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ی فیدڕاڵییه‌تی باکووری سووریا له‌ ناو به‌رێن که‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت. له‌ ڕاستیدا تورکیا به‌نیازه‌ باکووری سووریا دابه‌ش بکات. ئه‌وه‌ی به‌ حه‌قێقه‌ت ئێستا له‌ عه‌فرینیش ده‌قۆمێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوچه‌که‌ له‌ نێوان ڕووسیا و تورکیا به‌ش کراوه‌.

ناوبراو له‌ باره‌ی هه‌ڵوێستی ناتۆ له‌ سه‌ر هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین ئاشکرای کرد تا ئێستا ناتۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستێکی شه‌فافی نه‌بوووه‌ چوونکه‌ تورکیا ئه‌ندامێکی ناتۆیه‌. ئه‌گه‌ر ناتۆ کاردانه‌وه‌ی به‌ هێرشه‌که‌ ببوایا تورکیا نه‌یده‌توانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ ده‌ست‌پێبکات.

ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌ ناردنی هێزی ده‌وڵه‌تی سووریا به‌ره‌و عه‌فرین کرد و وتی: هێز ناردنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ عه‌فرین نمایشتییه‌. ئێمه‌ ڕێز له‌و هێزانه‌ ده‌گرین چوونکه‌ بۆ پاراستنی خاکی سووریا گیانی خۆیان پێشکه‌ش کرد به‌ڵام تا ئه‌م کاته‌ش هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی سووریا به‌رانبه‌ر به‌ عه‌فرین لاواز ده‌رکه‌وتوووه‌ و کاردانه‌وه‌یێکی جیدی به‌رانبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرین پیشان نه‌دراوه‌. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ سووریا توانای پاراستنی سنووره‌ ئاسمانییه‌کانی خۆی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12600

Your Comment

You are replying to: .
captcha