به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه دیداری شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕۆژی 19ی مارچی 2018 و ڕایگه‌یاند: ئه‌و دیداره که بڕیار بوو به میحوه‌رییه‌تی مه‌نبه‌ج له نێوان چاووش ئۆغڵۆ، تیله‌رسۆن و شاندی هاوڕێ به‌ڕێوه بچێت، به هۆی له‌سه‌ركارلادانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن سه‌ردانه‌كه دوا خرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به میحوه‌رییه‌تی مه‌نبه‌ج و پاشه‌کشێی هێزه‌کانی YPG له‌و ناوچه‌یه گفتوگۆیێکی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ستپێکردبوو که به له‌سه‌رکار لادانی تیله‌رسۆن دانوستانه‌که ڕاوه‌ستاوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment