بەغدا بڕیاری ڕاگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی هەڵوەشاندەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ پێناو ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ و ناکۆکییه‌کان، بڕیاری ڕاگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی هەڵوەشاندەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوار‌شەممە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ دەستەی گەیاندن و ڕاگەیاندنی عێراق بڕیاری راگرتنی هێڵە زەمینییەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە ئەوەش دوای ئەوە کە ماوەی زیاتر له‌ مانگێکە سەرجەم هێڵە زەمینییەکان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگیران.

تۆڕی گەیاندنی حکومەتی عێراق، تۆڕی پەیوەندی هەردوو کۆمپانیای نەورۆزتیلیکۆم و کوردتێلی لەگەڵ هەموو تۆڕەکانی مۆبایل راگرت، بەو هۆیەوە هەموو خزمەتگوزارییە خێراکان لە رێگەی تەلەفۆنەوە راگیران.

هاوکات ئومێد محەممەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە "ئەمڕۆ لە بەغداوە نووسراوێکمان بەدەست گەیشتوە، لەبارەی بەستانەوەی تۆڕەکانی پەیوەندی بە بگۆڕەکانی هێڵی زەمینی لە هەرێمی کوردستان".

ناوبراو زیادی کرد که‌ پێشتریش به‌ مه‌به‌ستی پێوشوێنگری ئه‌و بابه‌ته‌ سه‌ردانی به‌غدای کردوووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له‌ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق گفتوگۆی کردوووه‌ و به‌ڵگه‌ی پێویستی بۆ کردنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌ زه‌مینییه‌کانی هه‌رێمی ڕاده‌ستی ئه‌وان کردوووه‌.

ده‌وڵه‌تی عێراق پاش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و له‌ پێناو باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بڕیاری ڕاگرتنی تەلەفۆنە زەمینییەکانی هەڵوەشاندەوە و بڕیاره‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش پێش نه‌ورۆز خه‌رج بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12596

Your Comment

You are replying to: .
captcha