به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر سه‌رتیپی دووهه‌م محه‌مه‌د ئه‌حه‌دی جێگری وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فه‌ریق ئه‌میر دۆندار جێگری سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتیی سوپای تورکیا پێکه‌وه دیداریان کرد و جه‌ختیان کرده‌سه‌ر پته‌وبوون و گه‌شه‌ی هاوکاریی به‌رگریی دوو لایه‌نه و خوازیاری پاراستنی یه‌کپارچه‌یی و ڕێزدانان بۆ سه‌روه‌ریی وڵاته‌که‌ن له ناوچه‌که بوو.
له‌و دیداره‌دا دوو لایه‌ن وێڕای گفتوگۆ له باره‌ی هاوکارییه دوو لایه‌نه‌کان و گۆڕانکاریی ناوچه‌یی ڕایان‌گه‌یاند: هاوکاریی به‌رگریی و سه‌ربازیی نێوان دوو وڵات ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو لایه‌ن و پاراستنی سه‌قامگیری، ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌که.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران که به بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی ئاڵپای جێگری وه‌زیری به‌رگریی تورکیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کردبوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی تورکیا دیدار کرد و له باره‌ی بابه‌ته باسکراوه‌کانی دوو لایه‌ن باس و گفتوگۆیان کرد.
له‌و دیداره‌دا سه‌رتیپی دووهه‌م محه‌مه‌د ئه‌حه‌دی بانگهێشتنامه‌ی ئه‌میر سه‌رتیپ حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاده‌ستی نووره‌دین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا کرد تاکوو به شێوه‌ی فه‌رمی سه‌ردانی تاران بکات.
له‌و سه‌فه‌ره‌دا هه‌روه‌ها جێگری وه‌زیری به‌رگریی کۆماری ئیسلامی و شاندی هاوڕێ له‌گه‌ڵ جێگر و ڕاوێژکاری پیشه‌ی به‌رگریی کۆماری تورکیا دیداری کرد و سه‌ردانی چه‌ند یه‌که‌ی پیشه‌ی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ی کرد.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment