بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش هێرشی داعش و چوونی هێزی پێشمەرگەی و کوردەکان بۆ کەرکووک دوو کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و هاوانا کەوتە دەست کورد و تا 16ی ئەکتەوبری 2017 کە لە کۆنتڕۆڵی کورد دەرهێنرا، نەوتی بەرهەم هێنراوە لەو کێڵگە نەوتییانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە دەکرا بەڵام لە 16ی ئەکتەوبرەوە بەهەم هێنانی نەوت لەو دوو کێڵگە نەوتییەوە وەستاوە.
بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ڕۆیتەرزیان وتوە ئەو کۆمپانیا خەریکە ئەو دوو کێڵگە نەوتییە کارا دەکاتەوە بەڵام نەوتی بەرهەم هێنراوی ئەو کێڵگانە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە هەناردە ناکرێت بەڵکوو بۆ مەسرەفی ناوخۆی پاڵاوگەکان بەکار دەهێنرێت.
بەوتەی بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، دەوڵەتی مەرکەزی بەنیازە ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوت لە کەرکووک بۆ 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز بکاتەوە.
بەرپرسێکی کەرتی نەوتی عێراق بە ڕۆیتەرزی وتوە هیچ ئیتیفاقێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی مەرکەزیی عێراقدا نییە بۆ هەناردە کردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
Your Comment