بەپێی هەواڵی کوردپرێس هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا درکاندی کە مودیرعامی بانکەکان داوایان لە من کردوووە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماردا ڕەزامەندی لە شێوازی کار کردنی بانکەکان دەرببڕم بەڵام بەم دۆخەوە کە دەیبینم ناتوانم پشتگیریی بانکەکان بکەم.
بازوەند زیادی کرد: بەداخەوە ژمارەیێک لە مودیرعامی بانکەکان ناتوانن لەوە تێبگەن کە ئەو خەڵکە لە ژێر خێوەت و لە نێو کانێکس دەژین و پێویستە زوو بە زوو ناوچە ڕووخاوەکان سەر لە نوێ بکرێنەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: 21 هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ کرانەوە بە بانکەکان ناسراون و لە و ژمارەیە تەنها گرێبەستی 11 هەزار یەکە واژۆ کراوە و لەو 11 هەزارەش تەنها 5 هەزار یەکە قەرزی بانکییان وەرگرتوووە.
پارێزگاری کرماشان داوای لە مودیر بانکەکان کرد بە هۆکاری ئەو دەستی دەستی کردنەدا بچنەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
بازوەند هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە ئەو مودیر بانکانەی کارەکانیان ئیهمال دەکەن لە سەر کار لادەبرێن چوونکە ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختی لە سەر خێرا کردنەوەی ڕەوتی چێ کردنەوەی ماڵە ڕووخاوەکان کردۆتەوە و کەس نییە ئەو فەرمانە ئیهمال بکات.
ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد هەموو ئەو کەسانەی لە ناوچەکەدا بە هۆی بوومەلەرزەوە ماڵیان لێ ڕووخاوە نوسخەیێکی گرێبەست لەگەڵ ڕێکخراوی بیناسازی لای خۆیان ڕابگرن.
پارێزگاری کرماشان ڕەوتی پێدانی قەرزە بانکییەکان بە ناشەفاف و بێ سەر و بەر وەسف کرد و هاوکات ڕەخنەی لە قایمقامێتییەکانیش گرت کە چاودێریی ئەو ڕەوتە ناکەن.
بازوەند وتیشی دەبێت هەموو بانکەکان تا ڕۆژی شەمە هۆکاری دواخستنی ئەو قەرزانە ڕوون بکەنەوە و لە ڕاپۆرتی جیا جیادا ئاراستەی ئیدارەی پارێزگاریی بکەن.
Your Comment