زەریف: نیوەی چەکی ئەمریکا بۆ ئەم ناوچەیەی ئێمە هەناردە دەکرێت

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران وتوویەتی نیوەی چەکی بەرهەم هێنراوی ئەمریکا بۆ ئەم ناوچەیەی ئێمە هەناردە دەکرێت

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیی: ئەمریکا زیاتر لە نیوەی چەکی هەناردەکراوی خۆی دەنێرێتە ئەم ناوچەیە.

زەریف لە درێژەدا نووسیویەتی زۆرینەی چەکە ئەمریکییەکەکان دەکەوێتە دەست ژمارەیێک سەرکردەی بێ ئەزموون و گێچەڵسەر کە تاوانی شەڕی پێ دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستەش ئێران تۆمەتبار دەکرێت کە سەرچاوە و کانگای ناسەقامگیرییە. سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە حەقیقەت گەورەترین دوژمنی پۆپۆلیزم و هەڵخڵەتاندنی چینی عەوامە.

News Code 12586

Your Comment

You are replying to: .
captcha