لێکدانەوەی نوێنەری ئیلام لەبارەی مەرگی زیندانییێکەوە

بەشی ئیلام- نوێنەری خەڵکی ئیلام لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی بەدواداچوونەوەکانی، تالب بەساتی کە پاش نائارمییەکان دەستگیر کرا بە هۆی جەڵتەوە لە زیندان گیانی سپاردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلال میرزایی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئیستادا وتی: بە گوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی کە ئەنجاممان داوە تالب بەساتی کارمەندی فریاکەوتنی پزیشکیی شاری مەلەکشاهی پاش گردبوونەوەکانی ئەم دواییە دەستگیر کرابوو.

ناوبراو زیادی کرد: چەند ڕۆژ بەسەر دەستگیر کرانی بەساتی تێپەڕی بوو کە لە زیندانێکدا کە 18 کەسی دیکەی لێبوو بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لە دەست داوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12575

Your Comment

You are replying to: .
captcha