به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى كيمياباران كردنى شارى هه‌ڵه‌بجه و شاڵاوه‌كانى جينۆسايدى كوردستان به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه رێكخرا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا چه‌ندين به‌رپرس، توێژه‌ر، كۆنگرێسمان و نووسه‌رى ئه‌مريكى به‌شداربوون، له ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاشدا (ئه‌ندرو پيک)، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى عێراق و ئێران به‌شداریی كرد.
له وتهيێكيدا، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌ياند: هه‌رێمى كوردستان يه‌كه‌م كيانى سياسى بوووه، تاوانه‌كانى داعشى وه‌ک كۆمه‌ڵكوژى ناساندوون و داواى لێكۆڵينه‌وه‌ى له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردوووه.
كۆنفرانسه‌كه له هۆڵى (نيوزيهم) كه سه‌نته‌ر و مۆزهخانهيێكى گرنگى رۆژنامهوانييه له واشنتن به‌ڕێوه ده‌چێت و كوردستان 24 راسته‌وخۆ رووماڵى ده‌كات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment