بهپێی ههواڵی کوردپرێس، رۆژی سێشەممە 13-3-2018 رێکخراوی قوربانیانی هەڵەبجە گردبوونەوەیێکی رێکخست. هەمانکات لە دادگای بەرایی هەڵەبجەش سکاڵای لەسەر چەند کۆمپانیایێکی ئەڵمانی تۆمار کرد و ناوەکانی رادهستی دادگاکە کرد، بە تۆمەتی ئەوەی هاوکار بوون لە کیمیاباران کردنی خەڵکی هەڵەبجە لە 16-3-1988.
سکاڵاکە کە لە لایەن کۆمپانیایێکی یاساییی نێودەوڵەتییەوە جووڵێنراوە، وەک قەرەبوو داوای ملیاران دۆلار بۆ قوربانییان و رزگاربووانی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکات.
بڕی ئەو قەرەبووەى لە کۆمپانیاکان داوا دەکرێت، بەپێی کەیسی کەسەکان دەگۆڕێت، کە لە نێوان یەک بۆ حەوت ملیۆن دۆلارە بۆ هەر قوربانییەک.
پارێزەر گاڤی ماریەون دەڵێت: ماوەى 10 ساڵە کار لەسەر ئەو کەیسە دەکەن لە ئەوروپا، ئێستا بەو بڕوایە گەیشتوون کە بەشی پێویست بەڵگەیان لەبەردەستە بۆ بردنەوەی کەیسەکە لە دادگاکانی ناوخۆی کوردستان و دەرەوە.
ئەو تۆمەتانەى دراونەپاڵ کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بریتین لە "تاوانی جینۆساید، تاوانی شەڕ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی".
سهرچاوه: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment