ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌ ئێران کرد

به‌شی ئێران- جێگری سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌ ڕای‌گه‌یاند: به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ هێرش کردنه‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ له‌نده‌ن به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس عێراقچی پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌/23ی ڕه‌شه‌مه‌)ی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی وتی: تا ڕاده‌یێکی پێویست له میدیاکاندا سه‌باره‌ت به‌ هێرش کردنه‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ له‌نده‌ن ڕوون کردنه‌وه‌م بوووه‌. ئه‌مڕۆش له‌ کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی په‌رله‌ماندا وڵامی چه‌ند پرسیارێک درایه‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمه‌ پێیمان وایه‌ پۆلیسی به‌ریتانیا له‌ دوو حه‌وزه‌دا که‌موکورتی کردوووه‌؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که‌ له‌ پێشه‌وه‌ ڕێوشوێنێکیان بۆ ڕێگری له‌ ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه‌ نه‌بوووه‌ و دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ستی ده‌ستی کردن له‌ کۆتایی هاتنی به‌سه‌رهاتێک که‌ ده‌کرا زووتر کۆتایی پێبێت. ئه‌ڵبه‌ت ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی کردوووه‌ و به‌ڵێنیان داوه‌ ئه‌منییه‌تی باڵوێزخانه‌که‌ زیاد بکه‌ن و دادگه‌یی کردنی ده‌ستدرێژکاران له‌ حاڵی ئه‌نجام دایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12559

Your Comment

You are replying to: .
captcha