حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێک له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ئاماده‌یه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، لە وەڵامی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا رایگەیاند: حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێک له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئاماده‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ توویتەری خۆی نووسیویه‌تی: "بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی به‌ڕێز مستەفا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومەتی فیدرال، ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ریشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان".

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ئامادەی حکوومەتی هەرێمی دەربڕیوە، بۆ رێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەموو کێشەکانی نێوان حکوومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به‌ پێی بنەماکانی ده‌ستوور.

شایانی باسە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دوێنێ، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: داوای یالۆگێکی نیشتمانی راستەقینە دەکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکوومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستاندا، بەجۆرێک کە یەکێتی خاک بپارێزێت و کێشەکان لە ریشەوە چارەسەر بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha