حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانیی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ی تۆمه‌تبار کرد سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ته‌عاروف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌هله‌ هه‌بانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌دا وتی: بێده‌نگیی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌باره‌ی ئاماده‌ کردنی خشته‌ی تایبه‌تی کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌ نیشان ده‌دات به‌غدا له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ واشنتۆن ته‌عاروفی هه‌یه‌ و پشتیوانی مانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کانه‌.

هه‌بانی باسی له‌وه‌ کرد ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتیی ئه‌مریکایه‌ له‌ مانه‌وه‌ی عه‌بادی له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی بۆ خولێکی دیکه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12523

Your Comment

You are replying to: .
captcha