به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی بڵاوکراوی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا، له 52هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونی سوپای تورکیا له کانتۆنی عه‌فرین کاتی هه‌ڵمه‌تی پشکنین و پاکسازیی شاره‌که بۆمبێکی ده‌ستکرد ته‌قییه‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌ربازێکی تورکیا کوژرا و یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوو.
هێزه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا به ته‌واوی کۆنتڕۆڵی شاری ستراتێژیکی جندرێسیان گرتۆته ده‌ست و ئێستا خه‌ریکی پاکسازیی شه‌قام و کون و که‌له‌به‌ری شاره‌که له مین و بۆمبی چێندراون و پشکنینی ماڵ به ماڵیان ده‌ست پێکردوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment