به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی ده‌ستکرد له‌ جندرێس سه‌ربازێکی تورک کوژرا

به‌شی تورکیا- له‌ 52هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون له‌ کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له‌ کاتی پاکسازیی شاری جندرێس بۆمبێکی ده‌ستکرد ته‌قییه‌وه‌ و سه‌ربازێکی سوپای تورکیا به‌و هۆیه‌وه‌ کوژرا و سه‌ربازێکی دیکه‌ش بریندار بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی بڵاوکراوی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا، له‌ 52هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوونی سوپای تورکیا له‌ کانتۆنی عه‌فرین کاتی هه‌ڵمه‌تی پشکنین و پاکسازیی شاره‌که‌ بۆمبێکی ده‌ستکرد ته‌قییه‌وه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌ربازێکی تورکیا کوژرا و یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوو.

هێزه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا به‌ ته‌واوی کۆنتڕۆڵی شاری ستراتێژیکی جندرێسیان گرتۆته‌ ده‌ست و ئێستا خه‌ریکی پاکسازیی شه‌قام و کون و که‌له‌به‌ری شاره‌که‌ له‌ مین و بۆمبی چێندراون و پشکنینی ماڵ به‌ ماڵیان ده‌ست پێکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12513

Your Comment

You are replying to: .
captcha