لە پەرلەمانی توركیا لەسەر عەفرین شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی ئاكپارتی و هەدەپەدا رویدا

بەشی تورکیا- لە پەرلەمانی توركیا لەسەر عەفرین شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی هەدەپە و پەرلەمانتارانی ئاكپارتی دروست بو و لەئەنجامیشدا دو پەرلەمانتاری هەدەپە و پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدانیشتنی شەوی رابردوی پەرلەمانی توركیادا، محەمەد تۆگرۆل، پەرلەمانتاری هەدەپە باسی لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین كرد و رایگەیاند كە توركیا لە عەفرین پاكتاوی نەژادی ئەنجام دەدات و لەجێی كوردانی ئەو ناوچەیە عەرەبەكان نیشتەجێ دەكات.

لە بەرامبەر ئەوەدا پەرلەمانتاری ئاكپارتی، لەیلا شاهین بە توندی وەڵامی دایەوە و رایگەیاند كە سەربازانی وڵاتەكەت لەوێ بەرگری لە گەل دەكەن و لە دژی "تیرۆریستان" دەجەنگن.

لەیلا شاهین وتیشی: تۆ مافت نییە لەم شوێنە قسە بكەیت. ئەمەش سەری كێشا بۆئەوەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئاكپارتی و هەدەپە پەلاماری یەكدی بدەن و بەوهۆیەشەوە دوو پەرلەمانتاری هەدەپە و پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی بریندار بوون.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12509

Your Comment

You are replying to: .
captcha