بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حسێن سادقی داواکاری گشتیی کرماشان هەواڵی خۆکوژی کردنی مامۆستایێکی قوتابخانەی پشتڕاست کردەوە و وتی هۆکاری ئەو خۆکوژی کردنە کێشەکانی بوومەلەرزە نەبووە.
سادقی وتی: ئەو کەسە لە خانووێکدا لەگەڵ بنەماڵەی خۆی ژیانی بەسەر دەبرد و لە ڕێکەوتی 19ی ڕەشەمە هەوڵی خۆکوژی داوە ئەوەش بە هۆی ناکۆکی ناو بنەماڵە بووە.
ناوبراو زیادی کرد لە هەندێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کراەوە کە ئەو مامۆستایە بە هۆی کێشەکانی بوومەلەرزەوە خۆی کوشتووە بەڵام ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و توێژینەوەکان لەو بارەیەوە درێژەی هەیە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment