دەستدرێژی کردن بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران خزمەتگوزاریی بەریتانیایە بە سعوودیا

بەشی ئێران- سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: دەستدرێژی بۆ سەر باڵوێزخانەی تاران لە لەندەن، وەڵامدانەوەی حکوومەتی بەریتانیا بوو بۆ کڕینی چەکە و تەقەمەنیی١٤ملیارد پۆندیی شازادەی سعوودیا لە بەریتانیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی هۆی ناکارامەیی پۆلیس و حکوومەتی بەریتانیا لە دەستدرێژی کردنە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن، وتی: کڕینی چەک و تەقەمەنیی ١٤پۆندیی محەممەد بن سەلمان شازادەی سعوودیا لە بەریتانیا دەبێ بە جۆرێک وەڵام بدرابایەوە کە شکڵی پڕ لە شورەییەکەی، دەستدرێژی کردنە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن بوو.

شەمخانی لە کاردانەوە بەلێدوانە دژە ئێرانیی و دژە خۆڕاگریی ئیسلامیی شازادەی سعوودیا وتی: رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا برەوپێدەرانی تیرۆریزم لە ناوچەن بەڵام شازادەی سعوودیا لە بارەی ئێران کە دابینکەری ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەیە، چەواشەکاری دەکات.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتیشی: ڕەژیمی ئالی سەعوود، رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکا بە درێژایی ژیانی سیاسی خۆیان و بە برەوپێدانی گرووپە تەکفیرییەکان، سنووری خوێنباریان لە جیهانی ئیسلامدا بەدیهێناوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12504

Your Comment

You are replying to: .
captcha