بهپێی ههواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری کورد لە میانی بەشداری کردنی لە پانۆرامای هەواڵەکانی ئین.ئاڕ.تی ڕایگەیاند: من سەڕۆکی وەفدی کوردی بووم لە گفتوگۆکانی ١١ی ئازاری ساڵی١٩٧٠، دەسکەوتی گرنگی تێدابوو بۆ کورد چونکە لە ڕێکەوتننامەکەدا بۆ ماوەی چوار ساڵ کورد بە تەواوی مافی وەرگرت لە حکوومەتی ئەو کاتەی عێراق لە ڕووی بواری سیاسی و کەلتووری و کێشەکانی کورد هەنگاوێکی باشی بەرەوە پێشەوە بڕی چ لە ئاستی ناوخۆ چ لە ئاستی دەرەوە.
ڕاشیگەیاند: یەک کەس بەرپرسی شاندی کۆبوونەوەکانی دەکرد لە هەر دوو لا، بەڵام لە ئێستا حکوومەتی بەغدا و حکوومەتی هەرێم چەندین حزبیان هەیە دەبێت رێکەوتن لەگەڵ زۆرینە بکرێت هەتا بڕیارێک جێبەجێ دەکرێت.
مەحموود عوسمان یەکێک بوو لەو سیاسەتمەدارانەی بەشداری رێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ کردوووە بەپێى ڕێککەوتنەکە عێراق دانینا بە مافى ئۆتۆنۆمى بۆ گەلى کوردستان و زمانى کوردی بە فەرمى ناساند، هەروەها ڕێگەیدا کورد بەشدارى حوکمڕانى عێراق بکات وەک هاوبەشێک و مافە کلتوری و ڕۆشنبیرییەکانى گەلى کوردى سەلماند.
دواتر لە ١٩٧٤دا حکوومەتى ئەوکاتى بەعس تاکلایەنە ناوچەى ئۆتۆنۆمى بۆ کورد ڕاگەیاند بەبێ ئەوەى کەرکووک و شنگال و خانەقین لەخۆ بگرێت، ئەمەش وای کرد ببێت بە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارى جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنەکە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment