به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس له عه‌فرین، له به‌ره‌ی "ڕاجۆ"، "جندرێس"، "مابتا"، "شرا" و "بهلبهل" ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجڕاکێشه جووڵه‌ی به ئاسته‌می هێزی وشکانیی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یه. له ڕاستیدا توانای ئۆپه‌راسیۆنی وشکانی له‌و هێزانه‌دا به‌رته‌سک و لاوازه و هه‌موو پێشڕه‌وییه‌کانیان به لوتفی فڕۆکه جه‌نگییه F-16کانی تورکیاوه‌یه. نموونهیێکیش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ئیدعایه ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا که هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا پاش که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه ڕووسییه‌که ڕاگیرابوو نزیکه‌ی له‌سه‌دا 50ی ئه‌و شوێنانه‌ی تورکه‌کان داگیریان کردبوو له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه
به‌ڵام تورکیا له ستراتێژیی شه‌ڕدا ئاوا کار ده‌کات: سه‌ره‌تا فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه سیخوڕییه‌کانی که به قه‌ت دهعبایێکی بچووک ده‌بن و هه‌ندێکیشیان مۆدێلی ئه‌مریکی و ئیسرائیلین ده‌نێرێته ئاسمانی ناوچه‌که و هه‌موو زانیاری و جووڵه‌یێک وه‌رده‌گرێت و پاش چه‌ند خوله‌ک ئه‌و ناوچه‌یه خاپوور ده‌کات.
هه‌واڵنێری کوردپرێس له عه‌فرین ئه‌وه‌ی به چاو بینیوه و هه‌ر به هۆی هه‌مان فڕۆکه‌ی سیخوڕی و بوردومانی چڕی سوپای تورکیا نزیکه‌ی 8 کاتژمێر له ژێر دار زه‌یتوونه‌کانی ناوچه‌که‌دا گرفتار بوووه.
قۆناغی دووهه‌می هێرشی ئاسمانی ئه‌وه‌یه چه‌ندین کاتژمێر گونده‌کان به فڕۆکه بوردومان ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی هێزی وشکانی بگاته ناوچه‌که. فڕۆکه‌کانی تورکیا به شێوازێک گونده‌کان تۆپباران ده‌که‌ن که هیچ گیانله‌به‌رێک ناتوانێت گیان به ده‌ر ببات هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه هێزی کورد له گونده‌کان بکشێنه‌وه و له به‌رزایی و تهپولکه و بن داره‌کان سه‌نگه‌ر بگرن.
سوپای تورکیا ئه‌مڕۆ له میحوه‌ری شرا گه‌یشته ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین که پێشتر 8 کیلۆمه‌تر له شاره‌که دوور بوو. له ڕاستیدا فڕۆکه‌کانی تورکیا 24 کاتژمێری ته‌واو میحوه‌ری شرایان کردبوووه ئامانجی بوردومان تاوه‌کوو بگه‌نه ده‌روازه‌ی شاره‌که و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی زۆر له گونده‌کاندا ده‌ژین و به‌هۆی ئه‌و بوردومانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment