ململانێی به‌غدا-هه‌ولێر تا پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی درێژه‌ی ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی دایه‌ به‌رده‌وام بوونی ململانێکانی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر و وتی: ڕاستییه‌ سیاسییه‌کان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ نییه‌ کێشه‌ و ناکۆکییه‌کان له‌ داهاتووی نزیکدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌عد ده‌هلکی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ درێژه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌دوور نییه‌ و وتی: به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ناکۆکییانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی کێشه‌یێکی زیاتر له‌ نێوان دوو لایه‌ن.

ده‌هلکی زیادیشی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدراڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ وڵامی داواکارییه‌کانی عه‌ره‌ب و کورد بده‌نه‌وه‌ و ته‌نها بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌سییه‌کانی خۆیان نه‌که‌نه‌وه‌ و کاریگه‌ریی ده‌ره‌کی و ئیقلیمیش له‌ به‌رچاو بگرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12479

Your Comment

You are replying to: .
captcha