فوئاد مه‌عسووم ئه‌م بێده‌نگییه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ ڕه‌فتاری عه‌بادی دژ به‌ کورد بشکێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوا له‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌کات بێده‌نگییه‌که‌ی بشکێنێت و له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دژ به‌ کورد بێته‌ ده‌نگ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتارێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ کورد ئه‌زموونی تاڵی تێپه‌ڕاندوووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق بۆیه‌ش شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوا له‌ فوئاد مه‌عسووم ده‌کات بێده‌نگییه‌که‌ی بشکێنێت و به‌رانبه‌ر به‌ ڕه‌فتاره‌که‌ی عه‌بادی دژ به‌ کورد بێته‌ ده‌نگ.

ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌ کورد هه‌رگیز ڕێگه‌ نادات ده‌نگه‌کانی بۆ دووباره‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له‌ کیس بچێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "سکای پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12478

Your Comment

You are replying to: .
captcha