ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی کوردستان له‌ سنه‌ کۆنسێرتێکی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌بات

به‌شی ئێران/ کوردی- گرووپی ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی کوردستان به‌ به‌شداریی مامۆستا ئه‌رسه‌لان کامکار له‌ سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه‌ کۆنسێرتێکی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی کوردستان بڕیاره‌ ڕۆژی 24ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه‌ کۆنسێرتێکی مۆسیقا به‌ڕێوه‌ به‌رێت.

له‌و کۆنسێرته‌دا مامۆستا مه‌هدی ئه‌حمه‌دی ئۆرکێستری گرووپه‌که‌یه‌ و داریووش گووده‌رزی وه‌کوو گۆڕانیبێژ و مامۆستا ئه‌رسه‌لان کامکاریش وه‌کوو ژه‌نیار به‌شدار ده‌بن.

کۆنسێرته‌که‌ له‌لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ریی کوردستان و به‌ سپۆنسه‌ریی ڕێکخراوی ئه‌ندازیاریی پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لایه‌نگرانی ئه‌و کۆنسێرته‌ ده‌توانن بۆ کڕینی بلیتی کۆنسێرته‌که‌ سه‌ردانی سینه‌ما به‌همه‌ن یان فرۆشگه‌ی "آدم برفی" له‌ شه‌قامی پاسداران کۆڵانی یه‌غمووری بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12475

Your Comment

You are replying to: .
captcha