عه‌بادی له‌ به‌ر مه‌رامی سیاسیی حه‌شدی شه‌عبی تێکه‌ڵ به‌ سوپای عێراق کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن نووسیویه‌تی: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌شدی شه‌عبی تێکه‌ڵ به‌ سوپای عێراق کردوووه‌ و وه‌کوو هاوتاکانیان له‌ سوپا مووچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌کات. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ ده‌بێت که‌ چیتر ده‌رگا له‌ سه‌ر داواکارییه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ته‌واوه‌تی به‌سترا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تی تێکه‌ڵ کردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق به‌ واتای داخستنی هه‌موو ده‌رگاکانه‌ له‌ سه‌ر داواکردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

ڕۆژنامه‌که‌ زیادی کردوووه‌: ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان پێیان وایه‌ مه‌رامی سیاسی و بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ پشت ئه‌م ئاکاره‌ی عه‌بادییه‌وه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات هه‌روه‌هاش نووسیویه‌تی: تێکه‌ڵ کردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ سوپا هه‌وڵێکی عه‌بادییه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی زیاتر له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و وه‌رگرتنه‌وه‌ی خولێکی دیکه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12431

Your Comment

You are replying to: .
captcha