دوای ساڵی 1991 ئۆپۆزسیۆنی عێراق پێڵاویان له‌پێ نه‌بوو كوردستان باوه‌شی بۆ كردنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گوتارێکدا لە شارۆچکەی ڕانییە رای‌گەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی 1991 بۆ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق بوووە ماڵێک و تەواوی ئەو شتانەی بۆ دابین کردن کە پێویستیان بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره‌ گوتیشی: بەشێکی زۆر لە ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی پێلاویان نەبوو لە پێیان بکەن و چەکیان نەبوو، تا وەکوو پارێزگاری پێ لە خۆیان بکەن.

پیره له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا، له‌ باره‌ی لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، ئەوانەی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، بەشێکن لە باشی و خراپی ئەو حکوومەتە و ناتوانن له‌و ڕاستییه‌ ڕابكه‌ن كه‌ خۆشیان پێشتر هاوبه‌شی حكوومه‌ت بوون. ئاماژەی بەوەشدا، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێستای هەرێمی کوردستان بەشێک بوون لە تەواوی کارەکانی حکوومەت و خۆشیان له‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌ به‌شدارن كه‌ ده‌خرێنه‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12425

Your Comment

You are replying to: .
captcha