شاندێكی حكوومەتی عێراق سەردانی ھەولێر دەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بۆ تاوتوێ كردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و دوا رێكارەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، ئه‌مڕۆ شاندێكی حكوومەتی عێراق سەردانی ھەولێر دەكات.

کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوووه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكی حكوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به ‌مه‌به‌ستی دوا رێكارەكان بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

سه‌ردان كردنی ئه‌م شانده‌ی به‌غدا له ‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وپێش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رای‌گه‌یاند كه‌ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كات و هاوكات فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كاته‌وه‌.

ئەمە لە كاتێكدایە جگە لە لیژنەكانی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران، پێشتر چەند شاندێكی دیكەی حكوومەتی عێراق بۆ گفتوگۆ كردن لە بارەی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردوووە.

لە سەرەتای ساڵی 2014 حكوومەتی عێراق بودجەی ھەرێمی كوردستانی بڕی، دوای چەند مانگێک چەكدارانی داعش ھێرشەكانیان بۆ سەر ھەرێمی كوردستان و عێراق دەست‌پێكرد، ئەمەش لە بواری ئابووری سیاسی دۆخی ناوچەكەی ئاڵۆزتر كرد، سەرەڕای نەبوونی بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەھۆی شەڕی داعش، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خەرجییێكی زیاتری كەوتەسەر. دوای دانووستان و چەندین كۆبوونەوە بەغدا ئامادەنەبوو كە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بنێرێت.

دوای سێ ساڵ ڕیفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی لە 25/9/2017 بەڕێوەچوو، ھاووڵاتییانی كوردستان بە ڕێژەی زیاتر لە 92% دەنگیان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق دا، پاشان بەغدا ئابڵۆقەی ئاسمانی و زەمینی خستە سەر ھەرێمی كوردستان و بڕیاری داخستنی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانی باشووری كوردستانیدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12424

Your Comment

You are replying to: .
captcha