بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای گەیشتنی بە هەرێمی کوردستان پاپا فرانسیس بە مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند: لەسەر داوای ئێوە هاتوومە ئێرە، ئێوە بە تەنیا پێشوازیتان لە من نەکردووە، بەڵکوو پێشوازیتان لە کریستیانەکانیش کردووە.
لە کۆبوونەوەی پاپا فرانسیس لەگەڵ مەسعوود بارزانی وتیشی: من کوردستانم لەبیر نەچووە، لەسەر داخوازیی ئێوە و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتوومەتە ئێرە، سەردانەکەی ئێوە و سەرۆک وەزیرانم لەبیر نەچووە، ئێوە نەک پێشوازی لە من، پێشوازیشتان لە کریستیانەکانیش کرد.
پاپا جەختی کردەوەئێوە لەکاتی هێرشەکانی داعش کریستیانەکانتان پاراست، ئێوە وەک برا پێشوازیشتان لە برا کریستیانەکان کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment