گۆڕان نهێنییێکی پارتی‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێكی‌ گۆڕان زانیارییێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی‌ پارتی‌ بۆ ڕێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق ئاشكرا ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "پارتی ده‌یه‌وێت ژێر به ‌ژێر له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێی نه‌وت له‌ ده‌ستی خۆیدا بمێنێته‌وه‌. پارتی ڕیفراندۆم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ‌كار ده‌هێنێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شێک له‌ به‌رپرسانی پارتی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ ڕیفراندۆم سڕ كرابێت و ئاماژه‌ به‌كارپێكردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ده‌كه‌ن و له‌و ڕوووه‌وه‌ كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "به‌ گوێره‌ی‌ دوا لێدوانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی ناكشێنه‌وه‌ و له ‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا ده‌بن له‌گه‌ڵ به‌غدا كه‌واته‌ سه‌ركردایه‌تیی پارتی بۆ چه‌واشه ‌كردنی خه‌ڵک مه‌سه‌له‌ی كارپێكردن به ‌ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم ده‌ورووژێنن".

به‌ وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ جڤاتی گشتیی گۆڕان "پارتی ده‌یه‌وێت ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێی نه‌وت له ‌ده‌ستی خۆیاندا بمێنێته‌وه‌. له‌ لایێكی دیكه‌شه‌وه‌ بۆ چه‌واشه‌ كردنی خه‌ڵک مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم دێننه‌ ئاراوه‌".

ناوبراو ده‌شڵێت: "كار پێ نه‌كردن به ‌ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم چاوه‌ڕوانكراو بوو چوونكه‌ پێشتریش ئێمه‌ هۆشداریمان دابوو كه‌ كار به ‌ئه‌نجامه‌كانی ناكه‌ن و ئه‌نجامدانیشی ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كارییه‌. ئێستاش كه‌ دووباره‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌جووڵێننه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن كێرڤی جه‌ماوه‌ریان دابه‌زیوه‌ و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ ده‌ست ناهێننه‌وه‌ به‌م جۆره‌ بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمه‌ ده‌یانه‌وێت باری لاری خۆیانی پێ ڕاست بكه‌نه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12406

Your Comment

You are replying to: .
captcha