ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سنووری پیرانشار 3 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ له‌ سنووری پیرانشار یه‌ک که‌س گیانی له‌ده‌ست دا و دوو که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ 17ی ڕه‌شه‌مه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ له‌ به‌رزایییه‌کانی سنووری پیرانشار یه‌ک که‌س گیانی خۆی له‌ده‌ست دا و دووی دیکه‌ش له‌ هه‌ر دوو لاق و ده‌ستیشه‌وه‌ بریندار بوون.

بریندارانی ڕووداوه‌که‌ ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزی مه‌ده‌نییه‌وه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکیی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ورمێ کراون.

مینی به‌جێماوی سه‌رده‌می 8 ساڵ به‌ره‌ڤانیی پیرۆز له‌ سنووره‌کانی ئێران تا ئێستا خه‌ساری زۆری له‌ هاووڵاتییانی شاره‌کانی سه‌ر سنوور داوه‌ و هه‌مان مانگی گه‌ڵاڕێزانی پێشوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێکی‌تره‌وه‌ گه‌نجێکی پیرانشار به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12404

Your Comment

You are replying to: .
captcha