به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت نووسیویه‌تی به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کان 220 که‌سی مه‌ده‌نی له شه‌ڕی عه‌فریندا بوونه‌ته قوربانی و زیاتر له 600 که‌سیش بریندار بوون به‌ڵام میدیاکانی جیهان بێده‌نگن له به‌رانبه‌ر کوژرانی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه.
ماڵپه‌ڕه‌که وتارێکی ڕۆژنامه‌نووسی ئێرله‌ندی "کۆکبێرن"ی بڵاو کردوووه که باس له شه‌هید بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیی عه‌فرین و بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاستیاندا ده‌کات. ڕۆژنامه‌نووسه‌که وتوویه‌تی چه‌ندین ڤیدیۆی عه‌فرین بڵاو بوونه‌ته‌وه که هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانی نزیک له تورکیاوه تۆمار کراون و تیایدا ده‌رده‌که‌وێت موڵک و ماڵی هاووڵاتییان تۆپباران کراون. هه‌روه‌ها ته‌رمی هاووڵاتییان و له نێویشیاندا منداڵان ده‌بینرێت که به‌هۆی هێرشه‌کانه‌وه شه‌هید بوون.
نووسه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه له غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات تۆمار بکرایه ئه‌وا هه‌موو ماڵپه‌ڕ و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کانی جیهانی ده‌گرته‌وه.، نیکی هه‌یڵی باڵیۆزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان وێنه‌ی ته‌رمی منداڵانی له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان نیشان ده‌دا. پاتریک نووسیویه‌تی ئه‌وه‌ی له عه‌فرین ڕوو ده‌دات له‌لایه‌ن میدیا و سیاسه‌تمه‌داره بیانییه‌کانه‌وه پشتگوێ خراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment