به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی هێنانه‌دیی سه‌قامگیری له مه‌نبج و شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات. له‌م پێناوه‌شدا گرووپی كاركردنمان پێكهێناوه. ١٩ی ئادار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكس تیله‌رسن كۆ ده‌بمه‌وه."
له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Die Zeit چاووش ئۆغڵۆ وتی: له سه‌دا ٢٥ی خاكی ئه‌و وڵاته (سووریا)یان كۆنتڕۆڵ كردوووه به‌ڵام زۆرینه‌ی دانیشتوووانی شاره‌كان عه‌ره‌بن بۆ نموونه‌ش ڕه‌قه. یه‌په‌گه ئه‌م شاره‌ی كۆنتڕۆڵ كردوووه. نزیكه‌ی ٣٥٠ هه‌زار په‌نابه‌ری كوردی سووریا له توركیا ده‌ژین.
چاووش ئۆغڵۆ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له نێو بردنی مه‌ترسییه و گوتی: "دواتر مه‌ترسییه‌كان له عه‌فرینه‌وه دروست ده‌بوون، نزیكه‌ی ٧٠٠ مووشه‌ک ئاراسته‌ی توركیا كرا. ژماره‌یێكی زۆر هاووڵاتیی سڤیل بوونه قوربانی كه به‌شێكیان ئه‌و سوورییانه بوون كه له توركیا ده‌ژین و به‌شێكیشیان تورک بوون. بژارده‌یێكی دیكه‌مان نه‌بوو. ده‌مانه‌وێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له نێو ببه‌ین كه له په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت".
چاووش ئۆغڵۆ له‌باره‌ی گفتوگۆی سیناتۆران له كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ سزادانی توركیا سه‌ره‌نجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه توركیا پێشنیار ده‌كات ئه‌مریكا ئه‌و كاره نه‌كات و له ئه‌گه‌ری سزادانی توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكا ئه‌وا توركیا كاردانه‌وه‌یێكی جیاواز له ڕووسیا و وڵاتانی دیكه‌ی ده‌بێت و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به پێویستی زانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له توركیا نه‌كات و گوتی: "نابێت ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له ئێمه بكات. ئێمه هاوپه‌یمانین له ناتۆ. ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له زۆر وڵات ده‌كات و پێیان ده‌ڵێ 'له‌م وڵات و له‌و وڵات گازی سروشتی مه‌كڕه"، شتی وا نابێت. به‌هێزبوون به واتای له‌سه‌ر حه‌ق بوون نییه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment