به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مه‌ریكا بۆ راوه‌ستاندنی له‌شكركێشی توركیا له عه‌فرین فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌نقه‌ره، له كۆنگرهیێكى رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو شاندی دووقۆڵیی هه‌ر دوو وڵات كۆ بوونه‌وه و پرسى عه‌فرین به‌شێک بووه له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ر دوو وڵات".
ڕۆژی پێنجشه‌ممه شاندی ئه‌نقه‌ره به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دات ئونال ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ شاندی واشنتون به سه‌رۆكایه‌تیی ویس میچهل جێگری ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ بوونه‌وه و ئه‌مڕۆش گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناوێرت له باره‌ی هێزی کوردی سووریاشه‌وه وتی: شه‌ڕی عه‌فرین، كاریگه‌ریی له سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش له سووریا هه‌بوووه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكان و ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه نه‌بوایه سه‌ركه‌وتنی له ڕه‌قه مه‌حاڵ ده‌بوو.
کۆبوونه‌وه‌کان له نێوان دوو لایه‌نی ئه‌مریکی و تورکیدا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌حواڵ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment