کوردپرێس: هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس نووسیویه‌تی: هاوکات له‌گه‌ڵ گوشاری تورکیا له‌سه‌ر کورده‌کانی باکووری سووریا، تورکیا هه‌وڵی داوه سه‌خت‌ئامێری به‌رهه‌مهێنراوی کۆمپانیایێکی که‌نه‌دایی به‌کار بهێنێت بۆ هاک کردنی کۆمپیۆته‌ر و ئامێری پێوه‌ندیی به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت له ناوچه‌ی کوردنشینی باکووری سووریا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی چاودێریی ئینتێرنێتی Citizan lab که سه‌ر به زانکۆی تۆرێنتۆی که‌نه‌دایه ڕه‌خنه له بێ‌هه‌ڵوێستیی ده‌وڵه‌ت بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی لێکه‌وته‌کانی ئه‌و چه‌شنه ته‌کنه‌لۆژیایه ده‌گرێت. هه‌ر به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که Citizan lab پاش ڕاپۆرتی کۆمپانیایێکی ئاسایشی سایبری ئه‌ورووپی له‌باره‌ی به‌کارهێنانی ته‌کنیکی ناسراو و به‌ناوبانگی Networke injection له لایه‌ن دوو وڵاته‌وه بۆ هاک کردنی به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت ئاگادار کراوه که به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت له باکووری سووریا هاک کراون و کۆمپانیای گه‌یاندنی "تورک تێلێکۆم" له‌و ناوچه‌یه‌دا چالاکه.
ده‌سته‌ی چاودێریی Citizan lab بۆیشی ده‌رکه‌وتوووه چاودێری کردنی چالاکیی به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت و هاک کردنیان له چه‌ند پارێزگای ئادانا، هاتای، دیلۆک، دیاربه‌کر و ئه‌نقه‌ره پێته‌ختی تورکیا و هه‌روه‌هاش به‌شێک له باکووری سووریا و وڵاتی میسر ڕووی داوه.
ئه‌گه‌رچی وتراوه شوناسی ئه‌و که‌سانه‌ی له باکووری سووریا و میسر هاک کراون دیار نییه به‌ڵام سه‌خت‌ئامێری به‌کارهێنراو هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ چالاکیی به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت له تۆڕی ئینتێرنێتیی کۆمپانیای تورک تێلێکۆم.
بیل مارک زاک که ڕاپۆرته‌که‌ی ئاماده کردوووه وتوویه‌تی: ژماره‌یێک له ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ی له ڕێگای خزمه‌تگوزاریی ئینتێرنێتی تورک تێلێکۆمه‌وه کراونه‌ته ئامانج هێزی کوردی سووریا ناسراو به YPGیه که ئێستا شه‌ڕێکی قورس له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا ده‌که‌ن له باکووری سووریا.
کۆمپانیای تورک تێلێکۆم له وه‌ڵامی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ده‌ستی هه‌بێت له هاک کردنی به‌کارهێنه‌رانی ئینتێرنێت و وتوویه‌تی پێبه‌ند بوووه به یاسای هاوپێوه‌ند به‌و بابه‌ته‌وه له تورکیا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ئاسۆشیتێدپرێس سه‌خت‌ئامێری به‌کارهێنراو له تۆڕی تورک تێلێکۆم له لایه‌ن کۆمپانیایێکی که‌رتی تایبه‌تی ئه‌مریکی به ناو "سند واین" دابین کراوه. هاوکاری کردنی ئه‌و کۆمپانیایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا ساڵی 2016ش ده‌نگۆی زۆری دروست کرد. هه‌مان ساڵ گۆڤاری فۆربس له ڕاپۆرتێکدا نووسیی 6 ئه‌ندازیاری کۆمپانیای پڕۆسێرتا که کۆمپانیای سند واین به‌شێکی ئه‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌یه کشایه‌وه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی که له باری دابین کردنی سه‌خت‌ئامێر بۆ چاودێری کردنی چالاکیی به‌کارهێنه‌رانی کۆمپانیای تورک تێلێکۆم کێشه‌ی بۆ دروست بووبوو. فۆربس وای گێڕاوه‌ته‌وه ئه‌ندازیارێکی کۆمپانیاکه له نامه‌ی ده‌ستله‌کارکشانه‌وه‌ی خۆیدا نووسیبووی ئاماده نییه له‌به‌ر بێ عه‌قڵیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پاشماوه‌که‌ی ژیانی به‌رده‌وام کۆنتڕۆڵ بکرێت و چاودێریی له‌سه‌ر بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment