نمایشتی ده‌ست­درێژی کردن بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ له‌ندن کۆتایی پێهات

به‌شی ئێران/ کوردی- بارام قاسمی له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌ی باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ له‌نده‌ن ڕای­گه‌یاند ده‌ستدرێژیکاران ده‌ستگیر کراون و بابه‌ته‌که‌ کۆتاییی پێهات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بارام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێکدا باسی ڕووداوه‌که‌ی باڵوێزخانه‌ی ئێرانی کرد له‌ له‌نده‌ن و وتی: که‌ هه‌واڵه‌که‌مان پێ گه‌یشت ده‌ستبه‌جێ له‌ ڕێگای به‌ڕێز عێراقچی بریکاری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زاییی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌و چه‌واشه‌کارییه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی به‌ریتاینا ده‌ربڕی و داوامان کرد پۆلیس باڵه‌خانه‌ی باڵوێزخانه‌که‌مان به‌ ته‌واوه‌تی بپارێزێت.

قاسمی زیادی کرد: باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ تاران به‌ بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی لێکردین و وتی پۆلیسی دژه‌ تیرۆری به‌ریتانیا له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌یه‌ و هه‌موو شتێکی کۆنتڕۆڵ کردوووه‌.

حه‌مید به‌عیدی نه‌ژاد باڵوێزی ئێران له‌ له‌نده‌ن له‌ توویتێکدا نووسیی: چه‌ند که‌سێک ده‌ستدرێژییان کرده‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ له‌نده‌ن و ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان تێکشکاند و سووکایه‌تی به‌ ئه‌بووبه‌کر و عومه‌ر و عوسمان و عایشه‌ ده‌که‌ن و کاتی هاتنیان بۆ باڵوێزخانه‌که‌ لیس و خنجێریان پێ بوو.

سه‌رچاوه‌: ته‌سنیم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12387

Your Comment

You are replying to: .
captcha