بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مراڵ ئاکشنەر سەرۆکی پارتی باشی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە هەندێک هەواڵ لەبارەی هاوپەیمانیی ئەو پارتە لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و دەریبڕی: من لە سەرەتای دامەزراندنی حیزبەکەوە ڕامگەیاندبوو پێم خۆشە لەگەل هەردوو پارتی سەعادەت و دیموکرات هاوکاری بکەم. ئێستا ئاکپارتی و پارتی سەعادەت پێکەوە دیداریان کردووە بۆ هاوپەیمانی بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی وەدەست هاتوون پارتی سەعادەت دەرگای هاوپەیمانی لەگەڵ ئاکپارتیی داخستووە.
لە درێژەی وتەکانیدا جەختی کردەوە: بە ڕاشکاوانە دەڵێم ئێمە حیزبی سیاسی نیین تاوەکوو بمانەوێ ببینە هاوپەینی کەسێک و خۆمان تێکەڵ بەم باسانە ناکەین.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment