حەشدی شەعبی بە فەرمی بوو بە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق فەرمانێکی واژۆ کرد کە تێیدا هێزەکانی حەشدی شەعبی بە فەرمی دەبنە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانێکی واژۆ کرد کە بەو پێیە حەشدی شەعبی بە فەرمی دەبێتە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و لەمەودوا زۆربەی مافەکانی سوپای عێراق ئەوانیش دەگرێتەوە.

بەم شێوەیە مووچەی هێزەکانی حەشد دەبێت وەکوو هاوتاکانیان لە سوپا و وەک هێزێکی سەربازیی فەرمی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لە زانکۆ و پەیمانگە سەربازییەکانیشدا دەتوانن بخوێنن.

ئەمەش لە حاڵێکدایە حەشدی شەعبی لای شیعەکاندا لایەنگری زۆری هەیە و ئەم کارە دوو مانگ پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق دەتوانێت کاریگەریی لەسەر ڕێژەی دەنگەکانی عەبادی هەبێت.

سەرچاوە: ڕۆیتێرز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12378

Your Comment

You are replying to: .
captcha