ئەوانەی کە دەڵێن بۆ عەفین دەچین تەنانەت منداڵەکانیشیان بۆ سەربازی نەناردووە

بەشی تورکیا- کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی تورکیا ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دا و وتی: ئەوانەی کە دەڵێن ئەگەر بڕیار بێت بچین هەمووان پێکەوە دەچین، تەنانەت ناتوانن منداڵەکانیشیان بۆ شەڕ بنێرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژی دا بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین و وتیشی: ئەوانی کە دەڵێن "ئێمەش بۆ عەفرین دەچین" تەنانەت ناتوانن منداڵەکانیان بۆ سەربازی بنێرن، هەندێکیش هەن کە نمایش دەکەن و ڕۆڵ دەگێڕن و کفن لە بەر دەکەن، ئەو ئەکتەرانە کە دەڵێن ئەگەر بڕیار بێت بۆ عەفرین بڕۆین هەموو پێکەوە دەڕۆین تەنانەت ئامادە نین منداڵەکانیان بۆ سەربازی بنێرن. ئەوانەی کە سیاسەتی خۆیان لە سەر خوێنی هەژاران و بێ بەشەکان بونیات ناوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتوون ئۆپەراسیۆنێکی ڕەوا بوو چوونکە پەکەکە و یەپەگە هێزەکانیان لە سنوورەکاندا جێگیر کردبوو و زیادی کرد دەبێت لە ناوچەکە وەدەریان بنێن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12371

Your Comment

You are replying to: .
captcha