بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەهرام قاسمی ڕایگەیاند: زۆر سەیروسەمەرەیە کە کاربەدەستانی بریتانیا لە دیداری کاربەدەستانی سعوودیا کە سنووری یەمەنیان بەزاندووە و هۆکاری سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی و تاوانی جەنگییە لەو وڵاتەدا و ساڵانێکی دوورودرێژە سەرەکی تڕین سەرچاوە و لایەنگری توندئاژۆیی، تیرۆریزم و شەڕهەڵایساندنە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهاندا، ئاوا هەڵوێستێک دژی ئێران دەر دەبڕن و بەم چەشنە قسە دەکەن.
ناوبراو هەروەها وتیشی: لایەنگریی سیاسی و چەکەمەنیی بریتانیا و ژمارەیێکی تر لە وڵاتانی وەک ئەمریکا لە سعوودیا هەڕەشەیەکە دژی، ئاشتی و سەقامگیریی تێکڕای ناوچەکە.
ئەو هەڵویستانەی بریتانیا لەگەڵ ڕیاز، بەرپرسایەتیی ئەو وڵاتە لە پێکهێنانی توندوتیژی و بەردەوامیی قەیرانەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا قورستر دەکات و گەییشتن بە ئاشتی و هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دژوار و درێژماوە و پڕخەرجتر دەکاتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment