بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا لە وەڵام بە قسەو لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپی لە دژایەتی کردن لەگەڵ ئامادەبوونی ناوچەیی ئێران فەرمووی: ئاخۆ دەبێ ئێمە بۆ ئامادەبوون لە ناوچەدا ئیزن لە ئەمریکا وەربگرین؟ بەڕێزی فەرمووی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئامادە بوون لە ناوچە دەبێ لەگەڵ حکوومەتانی ناوچە دانووستان و وتووێژ بکات نەک لەگەڵ ئەمریکییەکان. هەرکات ویستمان لە ئەمریکا ئامادەبین، لەگەڵ ئێوەدا وتووێژ دەکەین!
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ گەلانی ناوچە دانووستان دەکا، بڕیاری داوە، پێش بکەوێ و بەرەوپێشتریش دەچێ.
بەڕێزی لە درێژەی وتەکانیدا، چل ساڵ پیلانگێڕیی بەردەوام و بێ وێنەی دوژمنان لە دژ گەلی ئێران و لە هەمان کاتدا گەشە و پێشکەوتنی رۆژ لە دوای رۆژی شەجەرەی تەییبەی شۆڕشی بە مایەی شانازای و نیشانەی لوتف و کەرەمی ئیلاهی زانی و فەرمووی: دوژمنانی ئێران لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە لە ژوورەکانی فکر لە دەوری یەک کۆبوونەوە و بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵ پلانیان داڕشت کە بەخەیاڵی خۆیان کاری کۆماری ئیسلامی تەواو بکەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، هێنانەئارای بابەتی وەک"دادگەریی جنسیەتی" لە قسەولێدوانی رۆژاواییەکانی بە ڕووکەشانە و بابەتێکی بە دوور لە ڕاستی ناوبرد و ئاماژەی دا بە دانپێدانانی ژمارێکی زۆر لە ژنانی خاوەن پلەوپێگەی رۆژاوایی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە کەوتنە بەرمەترسیی دەسدرێژکاریی و توندوتیژی لە ڕەوتی پرسە ئیدارییەکاندا، فەرمووی: ئیسلام بەکەڵک وەرگرتن لە حیجاب، دەرگای لە ڕووی ئەو خاڵەی بەلاڕێداچوون داخستووە، بۆیە حیجابی ئیسلامی ، ئامرازێکە بۆ پارێزراوبوونی ئافرەت.
بەڕێزی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئاڵای سەربەخۆیی شوناس و کولتووری ژنان لە دەست ئافرەتانی ئێرانی دایە، فەرمووی: خانمانی ئێرانی بەپاراستنی حیجاب، سەربەستی شوناسی و فەرهەنگی خۆیان دەگوێزنەوە بۆ شوێنەکانی دیکەی جیهان و ئەو بابەتە نوێیە دەخەنە ڕوو کە ژن دەتوانێ بە رپاراستنی حیجاب و پێش گرتن بە دەسدرێژیی پیاوانی نامۆ و زێدەخواز، لە گۆڕەپانە کۆمەڵایەتییەکان ئامادەبوونی چالاکانە و کارایان هەبێ.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕەخنەی گرت لە کەسانێک کە بێ ڕێزی دەکەن بە مەڵبەندی خێزان و واپێشان ئەدەن کە دادگەریی جنسیەتی واتە لە هەر بوار و گۆڕەپانێکدا کە پیاوان هەن، ژنانیش ئامادە بن، ئەو کارەیان بە خەیانەت کردن دەرهەق بە ژنان و حورمەت و کەسایەتیی ئەوان زانی و فەرمووی: ژن، جێی ڕێزە و هیچ کەس نەیاری ئامادەبوونی لە گۆڕەپانە کۆمەڵایەتییەکان و فێربوونی زانست و بەدەستەوە گرتنی بەرپرسایەتی نییە.
بەڕێزی فەرمووی: ئەوە هونەری شۆڕشی ئیسلامییە کە ئەمڕۆ ژنانی ئێرانی لە باشترین زانستوەران و کەسایەتییە فەرهەنگییەکانن، چوونکە پێش شۆڕش بەو چەشنە نەبوو و ژماری ژنان سەرکەوتوو لە بەشە زانستی و فەرهەنگییەکان زۆر سنووردار بوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment