بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە هۆی درێژەی هێرشی توریکاوە بۆ سەر عەفرین هێزە کوردەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا کە لە ڕەقە و دەیرەزوور شەڕی داعشیان دەکرد ئەو ناوچانەیان بەجێ هێشتووە و بۆ یارمەتی دان بە کوردەکانی سووریا چوونەتە عەفرین. ئەو پرسە ئەمریکای نیگەران کردووە.
لە لایێکی دیکەوە تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە نەک واز لە پشتگیری کردنی کوردەکان بێنێت بەڵکوو ڕێگریشیان لێبکات کە نەگەنە عەفرین.
سەلیم کورو شرۆڤەکاری باڵا لە ئەنستیتۆ TEPAVی تورکیا لەو باوڕەدایە ئەمریکا بەنیازە هاوکات هەم پشتگیری لە کوردەکان بکات هەم تورکیا ڕەزامەند بکات، بەڵام تورکیا بەتوندی دژی ئەو خواستەی ئەمریکایە.
ئەو لێکۆڵەرە بە ئەلمانیتۆری ڕاگەیاند: ئەگەر ئەمریکا بیەوێت لەو قەیرانە دەربچێت دەبێت هەڵبژادرنێکی دژوار ئەنجام بدات، بەڵام ئەمریکا ئەوەی ناوێت.
سەلیم کورو لەو باوڕەدایە کە ئەمریکا پیشان دەدات مەجبوور نییە لە نێوان کورد و تورکیا یەکیان هەڵبژێرێت، بەو هیوایە کە بە تێپەڕینی کات پێویستی بەو هەڵبژاردنە نەمێنێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment