نیچێرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان گرت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ دوو ڕۆژی‌ ڕابردوو گفتوگۆیێكی‌ زۆر جدی‌ هه‌بوه‌ له‌ نێوان نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ هه‌رێم و حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عێراق له ‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌، وتاره‌كه‌ی‌ دوو شه‌وی‌ ڕابردووی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عێراق و دیاری كردنی‌ واده‌یێک بۆ ناردنی‌ مووچه‌، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌ بوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به ‌فه‌رمیی وه‌ڵامی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ناردنی‌ مووچه‌ له ‌به‌غداوه‌، ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: "ئێمه‌ وه‌كوو هه‌رێم هیچ كێشه‌یێكمان نییه‌ عێراق ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان بكات"

ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "عێراق بڕیاری داوه‌ بڕێک پاره‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكات، به‌ڵام به ‌گوێره‌ی‌ خشته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌و پاره‌یه‌ دابه‌ش ده‌كرێت بۆ نه‌ورۆز".

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ڕێگه‌ی‌ میدیاكانی‌ پارتیه‌وه‌ ئاشكرای كرد، ئه‌وان وه‌كوه‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ میدیاكانه‌وه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عیراقیان بیستوه‌ كه‌ پێش نه‌ورۆز مووچه‌یێک ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن.

وتیشی‌: "ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌وه‌یه‌، بڕیار وایه‌ عێراق به‌ر له‌ هاتنی‌ نه‌ورۆز بڕێک پاره‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت به‌گوێره‌ی‌ خشته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی دابه‌ش ده‌كرێت".

سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هات و عێراق پاره‌ی‌ ڕه‌وانه‌ نه‌كرد بۆ مووچه‌، ئایا هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ر له ‌هاتنی‌ نه‌ورۆز مووچه‌ دابه‌ش ده‌كات، وتی‌: "داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌ 50%مان له‌ده‌ست چوه‌، ئێستاش به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و داهاته‌ی‌ كه‌ له ‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ ده‌ستده‌كه‌وێت مووچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12349

Your Comment

You are replying to: .
captcha