بەپێی هەواڵی کوردپرێس فرانک فانریش وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا لە کونفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای­گەیاند مەشق کردن بە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
ناوبراو زیادی کرد: لە بواری پزیشکی و لۆجەستیکیش هاوکاری کردنی نێوان ئەڵمانیا و هێزی کوردی عێراقی بەردەوام دەبێت.
ئەڵمانیا لە ساڵی 2014وە پاش هێرشی داعش بۆ ناوچە کوردنشینەکانی عێراق لە باری مەشق کردن بە هێزی پێشمەرگە و هەروەهاش ناردنی چەکی سووک و قورس یارمەتیی کوردی عێراقی داوە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی سپۆتنیک
Your Comment